كانديدێكى سه‌ركه‌وتووى پارتى،کێشەی جووتیارانی سنووری کەرکووک چارەسەر دەکات

کاندیدێكی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارى کەرکووک بۆ پەرلەمانی عێراق، له‌باره‌ى كێشه‌ى جووتيارانى گوندى چيمه‌ن و گونده‌كانى ديكه‌ ده‌لێ: بە هەوڵی ئەوان بەشێک لە گرفتی جووتیارانی گوندی چیمەن و گوندەکانی دیکە چارەسەر کراوە.

لە ئاگادارییەکدا د. شاخەوان عەبدوڵا كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە رايگه‌ياند: “دوای ئەوەی جووتیارانی گوندی چیمەن و چەند گوندێکی تر پەیوەندییان پێمەوە کرد گوایە لە پاڵ جەردی ئەمنیی گوندەکانیان، لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییە کانەوە داوای تاپۆی موڵکدارێتیی زەوییەکانیان لێ دەکرێت و ناچاریان دەکەن بۆ ئەو بابەتە، بۆیە راستەوخۆ پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندیدارەوە کرد و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسێونەکانی کەرکوکیش قسەم کرد و دواجار فەرماندەی ئۆپەراسێونەکان پێش کەمێک ئاگاداری کردمەوە کە لەسەر داوای ئێمە بڕیاری داوە بڕگەی تاپۆ و خاوەندارێتی زەوی هەلبگیرێت و بریارەکە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە “.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌شلێت:”هیچ برا جوتیارێک تاپۆ پێشکەش نەکات و لەجێگای خۆیان دەمێنن”.

دەقی ئاگادارییەکه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا:

ئاگادارییەک بۆ جووتیارانی گوندی چیمەن و تەواوی گوندەکانی تر لەسنوری پارێزگای کەرکوک

دوای ئەوەی جووتیارانی گوندی چیمەن و چەند گوندێکی تر پەیوەندییان پێمەوە کرد گوایە لە پاڵ جەردی ئەمنیی گوندەکانیان، لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە داوای تاپۆی موڵکدارێتیی زەوییەکانیان لێ دەکرێت و ناچاریان دەکەن بۆ ئەو بابەتە، بۆیە راستەوخۆ پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندیدارەوە کرد و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسێونەکانی کەرکوکیش قسەم کرد و دواجار فەرماندەی ئۆپەراسێونەکان پێش کەمێک ئاگاداری کردمەوە کە لەسەر داوای ئێمە بڕیاری داوە بڕگەی تاپۆ و خاوەندارێتی زەوی هەلبگیرێت و بریارەکە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، بۆیە هیچ برا جوتیارێک تاپۆ پێشکەش نەکات و لەجێگای خۆیان دەمێنن”.

Back to top button