وەزارەتی کارەبا: هەفتەی داهاتوو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە وکەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا كاتییە
وەزارەتی کارەباى حكومهتى ههرێمى كوردستان سهبارهت به كهمبوونهوهى كاتى پێدانى كارهبا رايدهگهينێت،” کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا كاتییە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لەروونکردنەوەیەکدا،وەزارەتی کارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە25/11/2021 بڵاوی كردەوە تێدا رايگهياندووه:” پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە. ئەوەش هاتووە: “لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە”.
وەزارەتى كارهبا دهشلێ، “هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە”.
ههروهها وهزارهتى كارهبا، سەبارەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا رایگەیاندووە وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە، هەروەها راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە.
دهشلێت، هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.