ھەڕەشە لە ڕوسیا دەكرێت
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا بە دوو گەورە دەزگای هەواڵگریی ڕوسیا و گوتی ئەگەر حکومەتی ئەمریکا ڕوسیای لە پشت سەدان کەیسی نەخۆشی ھاڤانا پشتڕاست كردەوە وەڵامی توندی دەبێت .”
سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە “هەڕەشەی ئەمەریکا” لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ مۆسکۆ لەلایەن بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ویلیام جەی بورنسەوە گەیەنراوەتە ڕووسەکان.”
لە کاتی سەردانەکەدا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بە هاوتا کریملینەکانی وت کە ئەو كارەی ڕوسیا دەبێتە ھۆی خراپ بوونی پەیوەندی نێوان روسیاو ئەمریكا.”