سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد و پاڵپشتیی حکومەتی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاریزان حاجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد کە بەم دواییانە مەدالیای زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حاجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.

Back to top button