رۆژنامەکانی ئەڵمانی : سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ململانێ سیاسییه‌كانی به‌غدا
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ( دایەلۆگی مەنامە 2021) رۆژنامەکانی Frankfurter Allgemeine Zeitung -FAZ) ) و (Die Welt) ئەڵمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بابەتێکی گرینگ دەوروژێنن .
لە وڵامی دۆخی پەنابەران لە سەر سنوورەکانی بێلاڕووس سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات حكومه‌تی هه‌رێم، پێشبینی درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا نه‌كردووه، بەڵکو كێشه‌كه له پڕ دروست بووه ، ئەویش كاتێك زانرا خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و بێلاڕووس كۆچیان كردووه. روونیشکردەوە کە ئه‌وانەی كۆچیان كردووه، ته‌نیا خەڵکی كه‌مده‌رامه‌ت نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و هه‌مووشیان ڤیزایان هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی له رێی فڕۆكه‌وه گه‌شتیان كردووه. به‌شێكیان چوونەتە ئیمارات و توركیا و لەوێوە گه‌شتیان كردووه و راسته‌وخۆ لە هەرێمی کوردستانەوە روویان له بێلاڕووس نه‌كردووه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وروپاییه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگریكردن له لێشاوی كۆچ بۆ وڵاته‌كانیان له سنووری بێلاڕووسه‌وه، هیوایشی خواست هه‌وڵی هاوشێوه بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه له مه‌ودای كورت و درێژدا
گوتیشی: ئێمه پێویستمان به پشتیوانییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه تاوانكاره‌كان، ئەوانەی كه خه‌ڵكی ئێمه به نایاسایی و قاچاغ ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌وروپا و فریویان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و گه‌شته مه‌ترسیداره.ئەو تاوانکارانە تەنیا هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپا مایەی هەڕەشە و مەترسیین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و باند و تۆڕانه هه‌ڕه‌شه‌ی جددی و راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا به گشتیی.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەو کێشە و گرفتانە کردووە، کە دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق روودەدەن و کاریگەرییەکی وێرانکەرانەی بە سەر دۆخی عێراقدا دەبێت، چونکە وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت بزانن، له كاتی كشانه‌وه‌یاندا، عێراق بۆ عێراقییه‌كان به‌جێناهێڵن، به‌ڵكو بۆ ئەو هێز و لایه‌نانەی به‌جێ ده‌هێڵن، كه بەرژەوەندی و به‌های هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیاندا نییه.