چین و تالیبان بۆ هەڵێنجانی کانزاکانی ئەو وڵاتە ڕێککەوتن

 

نوێنەرانی پێنج کۆمپانیای چێنی سەرەتای ئەو مانگە چوونەتە ئەفغانستان و لە گەڵ بەرپرسانی بەشی کانزایی نەوتیی تالیبان کۆبوونەوەیان کردووە .

کۆمپانیا چینییەکان بەنیازی ئەوەن لە دوای ڕێککەوتن کانزاکانی ( مس ) پۆڵا ، زێڕ ، نەوت و گاز ، ئالۆمینیۆم ، بەردەخەڵوز و بەردی ئاسن و کانزای گەورەی ( لی تی یۆم )ی ئەو وڵاتە بەکار بێنن لە بەرژەوەندی ئابووری دوولایەن .

هەڵێنجانی بەردەوامی ئەو کانزایانە  بە پێی ڕێککەوتنەکان بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆربەردەوام دەبێت  .

جێگەی ئاماژەیە ( لی تی یۆم ) یەک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی باتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانە و چین دەیەوێت یەکەم وڵات بێت بۆ دابین کردنی ئەو باتریانە .

وەک ڕاگەیاندنەکانی چین ئاماژەیان پێداوە ، لە بەرانبەر ئەو ڕێککەوتنەدا چین بەڵێنی داوە کار بۆ ئاوەدانی و دابینکردنی بواری ئەمنی ئەفغانستان بکات

سەرچاوە : rfi

Back to top button