هێزەکانی ناوەندی فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران ئامادەیە

 

جەنەڕال کەنس مەک کنزی ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سەربازی ئەمریکا لە تازەترین لێدوانیدا گوتی : لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان لە گەڵ ئێران هێزەکانیان ئامادەن گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنن .

کەنس، لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە بڕیاری جۆبایدن دەکات و دەڵێت ، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە ، ئەمریکا مەیلی هێرشی سەربازی نییە چونکە دەبێتە هۆی کێشە و شێواوی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، بەڵام بەرپرسانی کۆشکی سپی ، پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریان بۆ چۆن لێدانی سەربازی لە ئێران کردووەو ئامادەن بۆ هەر جوڵەیەکی سەربازی لە دژی ئێران ، ئەو ئامادە بوونەش بە فەرمانی جۆبایدن کراوە .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە بڕیارێکی تری بایدن دەکات سەبارەت بە ئێران و ئاشکرای دەکات بایدن بە هیچ شێوەیەک ناهێڵێت بەشێوەیی دیپلۆماسی ئێران دەستی بە چەکی ، ئەتۆمی ڕابگات ، بەڵام فەرماندەیی سەربازی هەمیشەڕای وابووە ، کێشەی ئێران بە هێرشی سەربازی یەکلایی دەبێتەوە

Back to top button