وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هاووڵاتی عێراقی ئێستا ده‌توانێ به‌بێ ڤیزا گه‌شتی 28 وڵات بكات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی عێراقی ئێستا له قۆناغی كۆتاییدایه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ئێستا ده‌توانێ گه‌شتی 28 وڵات بكات به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا.
ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌زاوی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق گوتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی بۆ دروستكردنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی و هه‌موو پێداویستییه‌كانیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پاسپۆرته نوێیه ئاماده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: پاسپۆرته ئه‌لیكترۆنییه نوێیه‌كه ته‌واو جیاوازه له پاسپۆرته‌كه‌ی ئێستا و لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می پلاستیكییه و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی تێدا تۆماركراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناتوانرێ ساخته ناكرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕیزبه‌ندی پاسپۆرته‌كانی جیهان په‌یوه‌ندی به به‌هێزی كوالێتی پاسپۆرتهكهوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ڕێگه‌پێدانی چوون بۆ وڵاتان و جووله‌ی بازرگانی و سیاسییه‌وه هه‌یه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌زاوی ڕاشیگه‌یاند: ئێستا هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی ده‌توانێ به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا گه‌شتی 28 وڵات بكات. ڕاشیگه‌یاند كه كۆریای باشوور وه‌ك دوایین وڵات ڕێگه‌ی دا هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دبلۆماسی عێراقی سه‌ردانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها قوبڕسیش ڕێگه‌ی دا ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی گه‌شت یان پاسپۆرتی دبلۆماسییان هه‌یه ده‌توانن بچنه وڵاته‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌ردوام باشبوونی بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵات واده‌كات پاسپۆرتی عێراقیش به‌هاكه‌ی به‌رزبێته‌وه.