پۆليسى هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێك به برێك مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگير كرا
به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى شارى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارێكى به برێك مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه راگه‌ياند.”
له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ هه‌ينى 26-11-2021 به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه:” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. ن) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی (توڕەق) بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کرا.”