ئاگادارییه‌ك له نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له فه‌ره‌نساوه بۆ كه‌سوكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ناو یه‌خته نقومبووه‌كه‌دا بوون

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا كه‌سوكاری ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی ئاگادار كردەوە كە له‌ناو یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادا بوون، پەیوەندییان پێوە بكەن بۆ زانینی چارەنووس و ئاشکراکردنی ناسنامەیان.
له ئاگادارييه‌كدا كه ئه‌مرۆ هه‌ينى 26-11-2021،نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا بڵاويكردۆته‌وه و رای گەیاندووە، بۆ زانینی چارەنووس و ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، لەگەڵ وەزارەتی داد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته لە پەیوەندیدان.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا هەروەها هاووڵاتییانی كوردستانی ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانەی گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختەکەدا بووبن، یان ماوەیەکە ھەواڵیان نازانن، لە رێگەی ئیمەیڵی Contactkrgfrance@gmail.com پەیوەندییان پێوە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەدواداچوون بکەن بۆ زانینی چارەنووسیان.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا ڕوونی كردووەتەوە كە پەیوەندیکردن تەنھا لە رێگەی ئیمەیڵەوە دەبێت و پێویسته ئەو زانیارییانە لەناو ئیمەیلەکە ھەبێت:
١- کۆپییەك لە پاسپۆرتی کۆچبەرەکە
٢- کۆپییەك لە پاسپۆرتی دایك یاخود باوکی کۆچبەرەکە.
٣- وێنەیەکی رەنگاورەنگی کۆچبەرەکە.