مهسرور بارزانی: ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا
ئەمڕۆ شەممە 27ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.