بەغدا: خۆپیشاندەران بەربەستەکانی ناوچەی سەوز دەسووتێنن
ناڕەزایەتی دەربڕینەکان سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژرادن لە بەغدا بەردەوامەو خۆپیشاندەران گەیشتوونەتە دەروازەکانی ناوچەی سەوز .
خۆپیشاندەران کە زۆربەیان لە لایەنگرانی ھاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی پێکهاتوون ، توانیویانە بەربەسەتەکانی سەرەتایی ناوچەی سەوز بسووتێنن بۆ ئەوەی بچنە ناوچەکەوە ، ئامانجی خۆپیشاندەران سووتاندنی باڵاخانە حکومیی و باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانییە .
دروشمی ئەمڕۆی خۆپیشاندران دژ بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو چونکە پێیان وایە دەنگ نەهێنانی هاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی سیناریۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە .