پەرلەمانی فەڕەنسا دانی نەنا بە جینۆساید ناساندنی گەلی کورد

 

لە 577 پەرلەمانتار ، تەنها 26 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوە بوون بۆ بەجینۆساید ناساندی گەلی کورد لە عێراق .

پرۆژە یاسای بە جینۆساید ناساندی گەلی کورد لە باشووری کوردستان بە دەستی ڕەژیمی بەعس کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی فەڕەنسییەوە ئامادەکرابوو، بە سەرپەرشتی جۆن کریستڤ کە سەرۆکی پارتەکەیە،  چەندین بەڵگە و دۆکیۆمێنت سەبارەت بە کۆمەڵکوژرانی گەلی کورد لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ھاوپێچ کرابوون.

بەڵام دوور لە چاوەڕوانی لە 577 پەرلەمانتار ، تەنها 26 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوە بوون بۆ بەجینۆساید ناساندی گەلی کورد لە عێراق ، لەو 26 پەرلەمانتارەش 17 کەسیان دژی پرۆژەکە وەستانەوە  و 9 پەرلەمانتار دەنگیان بە پرۆژە یاساکە دا .

Back to top button