سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ قوتابیانی زانکۆکان کۆدەبێتەوە

 

هاتووم لێرەوە ڕاشکاوانە گفتوگۆ بکەیین و ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی ئێوەش بم ، ئێوەش ئاگاداری کێشەکانی حکومەت بن

 

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیدا لە گەڵ بەشێک لە قوتابیانی زانکۆکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : حەز دەکەم گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەگەڵ ئێوە بکەم و گوێتان لێبگرم، بۆ ئەوەی بزانم داواکارییەکانی ئێوە چییە”.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی : “ئێمە دەزانین لە وڵاتێکدا دەژین، بەداخەوە بە درێژایی مێژوو دووچاری چەندین قەیران و کێشە و مەینەتی و هێرش و غەدر و زوڵمی مێژوویی بەسەر بەو وڵاتەدا کراوە، بەتایبەتی وەک بینیمان ئەم ماوەی دوایی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە، دەزانین نەتەوە و خەڵێکی مەغدورین بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کە لە کوردستان دەژین، هەموو هەوڵێک دراوە کە نەهێڵن خۆمان لەسەر پێی خۆمان بوەستین، هەمووکات واکراوە لایەنەکانی دیکەش سوود لە جیاوازیی نێوانمان وەربگرن، لە کێشە و قەیرانەکان هەندێک جار کە دروست دەکرێن”.

 

سەبارەت بە ئەرکەکانی سەرشانی حکومەت مەسررو بارزانی بەو جۆرە روونکردنەوەدات و گوتی : : “ئێمە چەندین ئەرکمان لەسەر شانە، ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە ئه‌م ئەزموون و کیانە بپارێزین، و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین، جگە لەوەش ئەرکێکی دیکە ئەوەیە هەر هاووڵاتییەک بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت و ئیش و کاری خۆی بکات، رۆڵی خۆی لەناو کۆمەڵگە ببێنێ و پەرەی پێبدات”.

هاوکات ڕایگەیاند “من دەزانم ئێوە کێشەتان هەیە، بەڵام لە هەموو کوردستان کێشە هەیە، باسی هەر چین و توێژێک بکەین، رەنگە چەندین گیروگرفتیان هەبێت، چارەسەرکردنی کێشە بەوە دەکرێت کە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەین، گوێ لە یەکتر رابگرین و پێکەوە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەین، حوکمرانی تەنیا ئەوە نییە حکومەتێک حوکمڕانی بکات و هاووڵاتیش تەنیا گوێ رایەڵ بێت، دەبێ هەردوولا پێکەوە کاربکەن، ئەرک و ماف بۆ هەردووکیانە، دەبێ ئەو ئەرک و مافە، بەرپرسیاریەتی هاوبەش بێت، هەموومان پێکەوە ئیشی خۆمان بکەین و گوێ لە یەکتر بگرین و لە خزمەتی یەکتر دابین، بۆ ئەوەی سوودی زیاترمان بۆ خەڵک و وڵاتەکەمان هەبێت”.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان ڕای خۆی بەمجۆرە گەیاندە قوتابیانی زانکۆکان و گوتی :

ئەوەی بینیمان سوتاندنی بارەگا و پەلاماردانی یەکتر، خوانەخواستە توندوتیژی و خوێن رشتن، لە راستیدا هەموومان ئازار دەدات، باوەڕناکەم کەس لە ئێوەش ئەمەتان پێخۆش بێت، بەڵام بۆچی رێگە بدرێت یەکێکی دیکە بێت بەناوی خۆپیشاندان، ئەجندای سیاسی خۆی بەناوی قوتابی جێبەجێ بکات، پێش هەموو کەسێک دەبێ ئێوە خاوەنداریەتی ئەم وڵاتە بکەن، پێش هەموو کەس دەبێ ئێوە نەهێڵن هیچ کەسێک بێت خۆپیشاندان بقۆزێتەوە و سوود لە قوتابی و شوێنی قوتابیان بکات بۆ ئەجندای قوتابیان بکەن”.

Back to top button