گفتوگۆکان لە نێوان شاندی باڵای “تالیبان ” و شاندی ئەمریکی و یەکێتی ئەرووپا دەستی پێکرد

 

لە ئەمڕۆوە دانووستانەکانی شاندی پایەبەرزی تالیبانی ئەفغانستان لە گەڵ شاندی ئەمریکی و یەکێتی ئەورووپا لە قەتەر دەستپیدەکات .

وەک رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە ، تەوەری دانووستانەکان تایبەت کراون بە ئازاد کردنی داراییەکانی ئەفغانستان و پێوەندییەسیاسییەکانی تالیبان لە گەڵ جیهانی دەرەوە .

 

سێ مانگ لە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لە لەیەن تالیبانەوە ، تا ئیستا بە فەرمی نەناسراوە لە لایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ، بۆیە شاندی تالیبان لە هەوڵی ئەوەدان بەڕێکاری دیپلۆماسی دەرچەی نوێ بدۆزنەوە بۆ بە فەرمیی ناسینیان .

 

لەمبارەوە عەبدولقەهار بەلخی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تالیبان لە تویتێکدا دەنووسێت : لە گەڵ شاندێکی باڵادا ، مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تالیبان لە رۆژی 27 ی مانگ لە گەڵ نوێنەرانی ئەمریکی و ئەرووپایی لە دۆحەی قەتەر دەست بە دانووستانەکان دەکات ، بۆ ئەوەی تالیبان ڕێکارە دیپلۆماسییەکانی بەرەو پێش بەرێت .

هەر لەم چوارچێوەشدا ، شاندی بازرگانی چین سەردانی ئەفغانستانیان کردووە .

Back to top button