سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ قوتابیان لێدوانێک ئاراستەی ڕاگەیاندنەکان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/11/qalb-1-32.jpg)
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ بەشێک لە قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان لە زانکۆی سەلاحەدین لە لێدوانێکدا بە ئامادە بوونی قوتابیان گوتی : هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قوتابیان بكه‌ین و هاوكاری ئه‌و قوتابیانه بكرێت، كه كه‌مده‌رامه‌تن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای ئەوەی سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا‌و زانکۆی سەلاحەدینی کرد بۆ ڕەخساندی ئەو دەرفەتە ڕایگەیاند ،لە نزیکەوە گوێبیستی ، ویست وداواکاری قوتابیان بووین و هەوڵی چارەسەری کێسەکانیان دەدەین ، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئاستی خوێندن بگاتە ئاستێکی بەرز و ژیانی قوبیانیش باشتربکەین .
سەرۆکی حکومەت داوای قوتابیانی بە ڕەوا زانی و گوتی : له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ره‌كی خۆماندا ئه‌وه ده‌بێت، كه به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان دروست بكه‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دیراسه‌ی دۆخی ئه‌و قوتابیانه‌ش دەکەین کە پێویستیان به هاوكاری هه‌یه و كه‌مده‌رامه‌تن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانیان بكه‌ین
مەسرور بارزانی لەو لیدوانەدا ئاماژەی بەئەرکێک هاوبەش کرد لە نیوان حکومەت و قوتابیان و گوتی : ئه‌ركێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئێمه و قوتابیان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانە، هه‌موومان ئه‌رك و مافمان هه‌یه و هیوادارین هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بتوانین خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و پیرۆزی و سیمبولی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و نیشتمانه به‌رز رابگرین و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك بكه‌ین، چ به‌رامبه‌ر به قوتابیان بكرێت، یان به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی حکومەت ئیدانەی ئەو بێڕێزییەی کرد کە دەرحەق بە ئاڵای کوردستان کراوە و گوتی : من دڵنیام قوتابیان لێی بێبه‌رین، ئه‌و لایه‌نانه‌ش رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، كه بێ‌ڕێزییان كردووه، له هه‌مانكاتدا من سوپاس و ده‌ستخۆشی لە ئاستی به‌رزی قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، كه زۆر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین و له خزمه‌تیان ده‌بین، هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن و دوای خوێندنیش
.