توركیا به‌دوای رێگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر مه‌نبه‌ج

خواكوڕك

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، “بێ دەستەبەرکردنی ھەماھەنگی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بێ مانایە. رووداوەکان لەوانەیە ئاڵۆزتر بن. بۆ ئەمەش ئێستا کۆبوونەوە لەسەر ئاستی سەربازیی و تەکنیکی ئەنجام دەدرێت”.

بینالی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ پەخشی ھاوبەشی کەناڵی A Haber و ATV له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌ج رایگه‌یاند، لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن تاتوێ ده‌كه‌ن و ئێستاش کۆبوونەوە لەسەر ئاستی سەربازیی و تەکنیکی ئەنجام دەدرێت.

ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ توركیه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ مه‌نبه‌ج راده‌ستی هێزه‌كای سوپای ئه‌سه‌د كردووه‌ به‌چاودێری رووسیا، و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌، بۆ پاراستنی خۆیانه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی فورات.

Back to top button