سێ كەس كوژران

 

گروپێکی مافی مرۆڤی ئێرانی ئاشکرای کردووە لە پارێزگای ئیسفەهان – ی ناوەندی ئێران سێ خۆپیشاندەر کوژراون و دەیان کەسیش دەستگیرکراون لە کاتی بەشداری لە “ناڕەزایی ئاو” لە ناوچە گەورەکانی باشوری ڕۆژئاوا و ناوەندی وڵات

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سێ خۆپیشاندەر بردراون بۆ پزیشکی دادوەری لە پارێزگای ئیسفەهان و ئاماژە بە دەستگیرکردنی 120 کەس دەکەن، هاوکات زانکۆی دەوڵەتی ئیسفەهان ڕایگەیاند کە دوو لە بریندارەکان لە دۆخێکی سەختدان

چەندین شاری باشوری رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران لە دژی کەمیی ئاو خۆپیشاندانی بەرفراوانیان دەستپێکردووەو تا ئیستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامە

Back to top button