ئازەربایجان و ئەرمینیان لەسەر دیاریکردنی سنوورەکانیان ڕێککەوتن

 

ڕێبەرانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینا لە کۆبوونەوەیەکدا بە نێونجیگەری ڤلادمیر پۆتن ڕێککەوتنێک واژوو دەکەن و راگەیاندراوێکیش ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن .

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامی هاوردەو هەناردەکردن لە دوو وڵاتەوە گەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و رۆڵی ڤلادمیر پۆتنیان بەرز نرخاندووە .

ئیلهام عەلیەف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان و نیکول پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی وەسفکرد و بەڵینیان داوە بە هەموو جۆرێک گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان کەمبکەنەوە .

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندەکان تەیدا بەشدار بوون و سەرەتا سەرۆک و سەرۆک وەزیران یەکتریان تاوانبار دەکرد بەڵام دواتر و لە راگەیاندنێکدا ئاماژەیان بە خاڵە ئەرێنیەکان کرد و بڕیاریان داوە سنووری هەردوو وڵات بە چاودێری رووسیا دیاری بکەن .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ڤلادمیر پۆتن لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیانەکان گوتی : هەموو کێشەکانیان چارەسەر کردووە

 

سەرچاوە ، DW

Back to top button