وەزارەتی دارایی وئابوورى : پڕۆژەیاسای بودجەی 2022مان تاوتوێکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ کردن لەسەر بودجەی 2022 کۆتایی هاتووە، چاوەڕێی چەند داتایەکی پێویستن لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە دەستیان بگات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 28-11-2021 بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه و ئاماژەی بەوەداوە: “به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2022 له رۆژی 7/11/2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به گفتوگۆ و له به‌رواری 21/11/2021 كۆتایی به گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی (به‌كارخستن)تشغیلی. جگه له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان كه داتای پێویستیان نه‌بوو”.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە: “له ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین، بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاساكه”.