ئەمەریکا لەسەر پەلاماردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هاتەدەنگ

 كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ئیدانه‌ی هێرشی داعشی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كرد و ده‌لێ:” ئه‌مریكا پێداگره‌ له‌ پشتیوانیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان.

كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/11/2021، له‌ په‌یجیی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌باره‌ى هێرشی تيرۆرستانى داعشی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: “بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین، کە دوێنێ ئەنجامیان دا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان.

كونسوڵى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شکستی داعش.

له‌په‌يامه‌كه‌يدا هه‌روه‌ها كونسوڵى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر ده‌شڵێ: ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەکەدا.

Back to top button