ئهڵمانيا: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان دەکهين

کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا له ههولێر لهبارهى هێرشەکەی دوێنێی شهوى تيرۆرستانى داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان، رايدهگهينێت:” بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان دەکهين.
له ڕاگهیاندراوێكدا،کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا له ههولێر، كه ئهمڕۆ یهكشهممه 28/11/2021، له پهیجی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاويكردۆتهوه و تێدا هاتووه:” کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان دەکات، سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادی قوربانییەکان دەکەین و هاوخهمی ئەوانەین کە ئەم کردەوە دڕندانەیە کاریگەری لەسەریان هەبووە.