وهزارهتى پهروهرده: ئەو قوتابییانەی لەناو كۆچبەرە گەڕاوەكاندان،بڕیار درا ڕێگە بدرێت بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رايدهگهينێت:” ئەو قوتابییانەی لەناو كۆچبەرە گەڕاوەكاندان،بڕیار درا ڕێگە بدرێت بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی خوێندن و ماوەی دابڕانیان بە نەهاتوو هەژمار ناكرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا كه ئهمرۆ يهكشهممه 28-11-2021 بڵاويكردۆتهوه و رایگەیاندووە، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی قوتابییان و خوێندکاران و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، وەکو کارئاسانی” ئەو بڕیارە دراوە.
لە راگەیێندراوی وەزارەتى پهروهرده ههورهها هاتووە،” ئەو قوتابییانەی کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە، “بڕیاردرا ئەم قوتابییانە لە چ قۆناخێک بن (بنەڕەتی، ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە، پەیمانگەکان) ئەوەی ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن و ماوەی دابڕانی لە خوێندنی بۆ بە نەهاتوو هەژمار نەکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن”.
وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت، “لە رێنوێنییەکی تایبەتدا بارودۆخی قوتابییەکە لەبەرچاو دەگیرێت، بە مەرجێک پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکات”.