حکومەتی هەرێمی کوردستان: کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش، پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هێرشه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى تيرۆريستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، رايگه‌ياند:حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا د.جووتيار عادل، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 28-11-2021 بلاويكردۆته‌وه‌ و رايگه‌ياندووه‌:” شەوی ٢٧ لەسەر ٢٠٢١/١١/٢٨، لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوى تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، و بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌:” حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە.

د. جووتيار عادل ده‌شلێت:” حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.

له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا ده‌شلێ:” لێرەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

 

Back to top button