تاقیکردنەوەکان دەریان خستووە جۆرێک ( بنێشت ) و سپرای لووت کۆنتڕۆڵی کۆرۆنای نوێ دەکات

 

لێکۆڵینەوەو تاقیکردنەوەکان دەریان خستووە جۆرێک بنێشت و جۆرێک سپرای لووت دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو رێگری لە تووشبوونی کۆرۆنای نوێ ( ئۆمیکرۆن) بکات

لێکۆڵەرانی پزیشکی بەریتانی و ئەمریکی ڕایانگەیاندووە ئەو جۆرە بنێشت و سپرایە کاریگەری دکاتە سەر مولوولەکان و بەهێزیان دەکات .

ئەو لێکۆڵەرانە لە ماوەی یەکساڵدا توانیویانە ئەو جۆرە سپرایە لە تاقیگەی ( ڕافائێل ) لە لەندەن درووست بکەن و پێیان وایە هەموو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا وەک “ئۆمیکرۆ”ش کۆنتڕۆڵ دەکات .

راکش ئاپال ، بەرپرسی تاقیگەی ڕافائیل گوتی : بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بتوانێت بچێیە ناو “مولوولەکانەوە” دەبێت لە ڕێکاری کیمیایی تایبەتەوە گوشاری بخرێتەسەر بۆیەش لە دوای سەرکەوتن بۆ چۆن چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەکە توانیومانە ، چۆنیەتی ڕێگرتنەکەشی بدۆزینەوە .

راکش لە کۆتاییدا دەڵێت ، ئەو سپرایەمان لە سەر سەدان کەس تاقی کردۆتەوە کە لە کاتی مەرگ دابوون بە هۆی کۆرۆناوە ، بەڵام تواندراوە چاکیان بکەینەوە .

سەرچاوە،  ئۆرۆنیوز

Back to top button