پیلانێکی تیرۆریستی ئێران لەدژی ناوەندێکی ئیسرائیلی لە ” کینیا ” پووچەڵ کرایەوە

 

رۆژنامەی ( ئێستار ) ی فەرمی وڵاتی ” کینیا ”  لە زمان ناوەندەکانی ئەمنیی ئەو وڵاتەوە ئاشکرای دەکات ، پیلانێکی تیرۆریستی ئێرانیان پووچەڵ کردۆتەوە کە بە نیاز بوون هێرشی تیرۆریستی بکەنە سەر چەند ناوەندێکی ئابووریی و فەرهەنگی ئیسرائیل لەو وڵاتە .

وەک رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات ، کەسێکی ئێرانی بە ناوی ( محەمەد سەعید گولابی ) یان دەستگیر کردووە کە ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێری پۆلیسی ئەمنیی ئەو وڵاتەدا بووە .

محەممەد سەعید گولابی ، هاووڵاتی ئێرانی و لە ئەندامانی سەربازیی و سیاسیی ئیتڵعاتی ئێرانە و دانی بە پرۆژە تیرۆریستییەکە ناوە .

گولابی لە گەڵ گرووپێکی کینیایی سەر بە ئیتڵاعاتی ئێران کاری کردووە و هەر ئەو گرووپەش دەستیان هەیە لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییە مافیاییەکانی کینیا .

بە پێی زانیاری رۆژنامەی “ئیستار” هەموو ئەو کەسانەش لە گەڵ محەمەد سەعید گولابی کاریان کردووە دەستگیر کراون ، چونکە ماوەی سێ مانگ لە ژێر چاوەدێری چڕی پۆلیس دابوون .

 

سەرچاوە :rf

Back to top button