ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەربڕی

 

نەد پرایس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بە ئاماژەدان بە سەرکوتکردنی بێبەزەییانەی جوتیاران و وەرزێرانی ئیسفەهانی بە دەستی هێزەکانی ئەمنی ئێران کە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بە ناوی ” شۆڕشی ئاو ” نیگەرانی ئەمریکای لەمبارەوە دەربڕی .

رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و ئەو خێوەتانەی لە پانتایی رووباری ویشکی ( خواجو ) هەڵیاندابوو ، لێیان سووتاندن.

هاوکاتیش  زیاتر لە ١٥٠ کەسیشیان لێ دەستگیر کردوون و ٢ کەسیشیان لێکوشتوون .

 

“نەد پرایس” لە تویتێکدا ، سەبارەت بە خۆپیشاندەرانی ئیسفەهانی دەنووسێت ، ” خەڵکی ئێران حەقی یاسایی خۆیانە بێ ئەوەی سەرکوت بکرێن داواکانی خۆیان بگەێننە دەسەڵاتداران ، چونکە حکومەت بەرپرسیارە لە ویشک بوونی ئاوی سەرچاوەو ڕووبارەکان

سەرچاوە . voa

Back to top button