دیندار زێباری : “پەکەکە بابەتی کۆچبەرانی وەک کارتێک بەکارهێناوە، بۆ لێدان لەناوبانگی هەرێمی کوردستان

 

دیندار زێباری ،رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باس لە رۆڵی کارا و نێگەتیڤی پەکەکە دەکات سەرحەق بە هەرێمی کوردستان و ئاشکرای دەکات ، پەکەکە دەستی لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی داهەبووە و چەند کەسێکی سەر بەو پارتەش تا ئیستا لە سلێمانی دەستگیر کراون و دانان بە تاوانەکانیان ناوە .

لە بەشیکی قسەکانیدا دیندار زێباری ئاماژە بەوە دەکات “پەکەکە رۆڵی هەبووە لە کۆچپێکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ بێلارووس، لەناو کۆچبەران کەسانێک هەبوون هەوڵیان دەدا لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وێنەی کوردستان ناشرین بکەن، بۆیە دەبێ یەکەمجار تۆمەت ئاراستەی پەکەکە بکرێت و پێی بگوترێت واز لەو جۆرە سیاسەتە بهێنێ”.

 

لە کۆتاییشدا زێباری ڕایگەیاند : “پەکەکە بابەتی کۆچبەرانی وەک کارتێک بەکارهێناوە، بۆ لێدان لەناوبانگی هەرێمی کوردستان، لایەنگرانی پەکەکە هەوڵیانداوە لە میدیاکان و سۆشیال میدیا هەوڵیانداوە کوردستان بە ناشیرینی پیشانبدەن”.

Back to top button