سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا شایستەی دارایی سێ مانگ بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، شایستەی دارایی سێ مانگی ئەمساڵ بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکات.
لە راگەێندراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 29-11-2021 رایگەیاند، “مەسرور بارزانی، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵى ٢٠٢١ى زایینى) به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.”
شایستە داراییەکە بەم شێوەیە:
– بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار.
– بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.
Back to top button