بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خۆپیشاندانی قوتابیان پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
له‌م حهفتهيه پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنهكهشى بڵاو كرده‌وه كه یەکێک لە تەوەرەکانی خستنەڕووی بەدواداچوونی دوو لێژنەی پەرلەمانە بۆ خۆپیشاندانی قوتابیان.
به‌پێ ى به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنه‌كه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه و تێدا هاتووه:” بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ۆژی چوارشەممە 30-11-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 9ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکةش وه‌ك له كارنامه‌كه هاتووه به‌مشێوه‌ى خواره‌وه ده‌بێت.
یەكەم:دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم:خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لێژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێیەكان) و لێژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران.
سێیەم:خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.