له كوڵه‌جۆ پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجام دا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌گه‌ينێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له گونده‌كانی سنووری كوڵه‌جۆ ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش به هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌رێكی ئه‌م سنووره 5 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردبوو و چواری تریشیان بریندار كردبوو.
له راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29-11-2021 ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند:” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م کاتژمێر 6، میحوەری یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەک و گوندەکانی سنووری کوڵەجۆ گەڕان و پشکنینێکیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوه‌کانیان ئەنجام دا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه:” هەریەک لە لیوای 3 و لیوای 5 و فەوجی تایبەتی میحوەری یەک و هێزێک لە میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشدارییان تێدا کرد و توانیان کێو‌ماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکەن و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجام بدەن.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شلێت:”ئۆپه‌ڕسیۆنه‌كه لە کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات و گەڕان و پشکنینەکان به‌كۆتا هێنا.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆ و دواتریش بۆمبێكی چێنراویان به هه‌مه‌ڕێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قاندبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 4ی تریش برینداربوون.