ئه‌نجامى ليژنه‌ى لێكۆلينه‌وه‌ له‌ هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی ڕاگەیێندرا‌ .

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی رایگەیاند، هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە کە بۆمبیان بەرداوەتەوە سەر ماڵەکە و یەکێکیان تەقێنراوەتەوە و یەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە،”
قاسم ئەعرەجی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29-11-2021، رایگەیاند،” هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە کە بۆمبیان بەرداوەتەوە سەر ماڵەکە و یەکێکیان تەقێنراوەتەوە و یەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە، هەروەها ئامانج لە هێرشەکە راستەوخۆ بە ئامانجکردنی ژیانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.”
راشيگه‌ياند:” هیچ کەس و لایەنێک تاوەکو ئێستا لەسەر هێرشەکە تۆمەتبار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.
Back to top button