دوو تیرۆریست دەستگیر كران

خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە 29-11-2021، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لەپارێزگای سەلاحەدینی باکووری بەغدا ڕاگەیاند.”

لە راگەیەندراوەکەى خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق دا هاتووە: ” لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی جۆرییدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، بەشی هەواڵگری و هەواڵگری فەوجی 2ـی کۆماندۆ ، دوو تیرۆریستی لە ناوچەی یەسریبی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیر كرد.”

ڕاگەیاندنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات کە دوو تیرۆریستەكە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر.”

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى arabic.rt.

Back to top button