هێزێکی سەر بە بافڵ تاڵەبانی 20 تۆن زێڕ له‌ژێر چنگی لاهوور جه‌نگی دەردەهێنێت
له دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی نێو یه‌كێتییه‌وه، باس له بوونی ده‌یان تۆن زێڕ له ژێرزه‌مینی هۆتێل لاله‌زار ده‌كرا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كێتی، كۆنتڕۆڵی ئه‌و زێڕەی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند: ”سەدان قاڵبی زێڕ، کە مەزەندە دەکرێت بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار بێ و زیاتر لە ۲٠ تۆن زێڕ بێت، له هۆتێڵ لالەزاری گردەکەی سەرچناری سلێمانی، شاردرابوووەوە بەو ئامانجەی لاهوور جەنگی بورهان و براكانی بیبەنە دەرەوەی وڵات، هێزەکانی نزیك له بافڵ تاڵەبانی، بە نێوانگیریی دلێری سەید مەجید، سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتی، توانیویانە ئەو زێڕە لە ژێر چنگی لاهوور و براكانی دەربهێنن“.
جێی باسە تا ئێستا لەلایەن باڤڵ تاڵەبانی و میدیاکانی نزیکیەوە، چارەنووسی ئەو ۲٠ تۆن زێڕە رانەگەیەندراوە، ئاخۆ دەگەڕێندرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت یان دەبێتە موڵکی یەکێتی یاخود یان خەڵکی تر دەستی بەسەردا دەگرن، لاهوور جەنگی بورهانیش باسی ئەو رووداوە ناکات و پەردەپۆشی کردووە، چونکە بەقسەی ئەو سەرچاوەیە ئەگەر لاهوور باسی بکات، ئەودەم ئاشکرا دەبێ کە ئەو بڕە زێڕە دزراوە و لە هۆتێل لالەزار شاردراوەتەوە و دەبێتە بەڵگەیەکی تر لەسەر لاهوور جەنگی بورهان و براکانی.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر لاهوور جه‌نگی بورهان و براكانی، به قاچاخچێتیی زێڕ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداوی عەرەبی ناویان ده‌ركردبوو، ئەمەش وێڕای كاری قاچاخچێتی له سنووره‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كاری بازرگانیی سلێمانی و مۆنۆپۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌و شاره.