وه‌زیری ناوخۆ: ڕووداوه‌كانی سلێمانی و ڕانیه پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی جدییه
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، ڕووداوه‌كانی سلێمانی و ڕانیه پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی جدییه و ده‌پرسێ كتێبخانه و كارتی نیشتمانی، كه سووتێندران، چ په‌یوه‌سته به داواكاری قوتابیانه‌وه؟
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مێدیاكان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك دوا و له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك له ڕانیه، له وه‌ڵامی پرسیاری مێدیاكاراندا،
ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كانی سلێمانی و ڕانیه پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی جدییه، ئێمه له‌گه‌ل ئه‌وه‌داین خۆپیشاندانی ئاشتییانه به پێی یاسا ڕێك بخرێ، ده‌بێ مۆڵه‌تی هه‌بێ و شێوازی خۆی هه‌یه، توندوتیژی له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ (ریزی خۆپیشانده‌ران یان هێزه ئه‌منییه‌كان) ڕه‌تكراوه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیودا، له چه‌ندان بۆنه‌ی جیاجیا كه خۆپیشاندان بووه له‌و سنووره، ناچار بووینه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست بكه‌ین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كرد: ئه‌ركی قورسیش خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سووتاون، كه ئه‌و كارانه هه‌ندێ ده‌ستی تێكده‌ری تێدایه، كتێبخانه و كارتی نیشتمانی چ په‌یوه‌سته به داواكاری قوتابیانه‌وه؟ بۆیه ده‌ستێكی سیاسیی تێكده‌ری له پشته، لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كرێ له‌و توندوتیژییانه‌ی ڕوویان داوه.
له‌باره‌ی كوژرانی كه‌سێك له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ڕای گه‌یاند: پۆلیس ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه، كه ئه‌و كه‌سه هێرشی كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش ته‌واو نه‌بووه و به ته‌ئكید دوای ته‌واوبوونی، ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی له په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی داهاتوودا، گوتی: هه‌ر كاتێك پێویست بێ زۆرترین به‌شداریمان هه‌بووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندیی ئاساییمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هه‌یه، شوێنی نوێنه‌رانی گه‌ل و نیشتمانه.