له خواكوڕك ناوى كانديده سه‌ركه‌وتووه‌كان بزانه… کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک ئەنجامەکان رابگەیەنێت، ناوی کاندیدە دەرچووەکان يش له سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه بلاو كرايه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئەنجامی کۆتایی، به‌گشتی 22 ملیۆن و 116 هه‌زار و 368 ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، كه له‌و ژماره‌یه 11 ملیۆن و 390 هه‌زار و 755 ده‌نگده‌ری نێره، به‌رێژه‌ی 52%، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 10 ملیۆن و 725 هه‌زار و 613 ده‌نگده‌ری ئافره‌ت مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، كه ده‌كاته 48%ی به‌شداربووان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی چوونه ده‌نگدان و ده‌نگه‌كانیان له‌ناو سندوقه‌كاندا تۆمار كراوه، 9 ملیۆن و 629 هه‌زار و 601 كه‌س بووه، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن ده‌كاته 44%.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌نگی راسته‌قینه 8 ملیۆن و 871 هه‌زار و 612 ده‌نگ بووه، كه ده‌كاته 92%ی ده‌نگده‌ران به گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 721 هه‌زار و 979 ده‌نگی پوچه‌ڵیش تۆماركراوه، كه ده‌كاته 8%ی رێژه‌ی به‌شداریكردن به گشتی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه، 30 هه‌زار و 10 كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداريش ناوى ته‌واوى كانديده سه‌ركه‌وتووه‌كان كه ده‌نگى پێويستيان به‌ده‌ستهێناوه ئاشكرا ده‌كات كه به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌يه.