هێڤیدار ئەحمەد، بۆ بەشێک لە ئه‌ندامانى فراكسيۆنى یەکێتی: جنێودەر نەبن، بە داتا وەڵامم بدەنەوە کوا پارەی سلێمانی

لە وەڵامی بەشێک لەپەرلەمانتارانی یەکێتی دواى ئه‌وه‌ى له ديمانه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى چه‌ند داتا و ئامارێكى له‌سه‌ر داهاتى شارى سلێمانى خسته‌ڕوو، هيڤيدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێ: “کوا پارەی سلێمانی؟ من جنێو نادەم، بە داتا قسە دەکەم، ئێوەش جنێودەر نەبن، بە داتا وەڵامم بدەنەوە کوا پارەی سلێمانی”.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 30-11-2021، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە په‌يجى فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) له نووسينێكدا له ژێر ناونيشانى ( بۆ بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی) نووسيوويه‌تى: “من لە کەناڵی رووداو لە بەڕنامەی کاک سەنگەر باسی شێوازی کۆکردنەوەی داھاتم کردووە و بە بەڵگە و ژمارە قسەمکردووە و بەرپرسیارم لە ھەموو ئەو ژمارانەی باسمکردووە، ئاستی قسەکانی من (بێ ئەدەبی و بێ رەوشتی پەرلەمانتاری و قسەی کەم و بازاڕی و… ھتد) نەمکردووە و ناشی کەم”.
هيڤيدار ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى: “ھەندێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسیۆنی یەکێتی ھاتوون قسەیان لەسەر قسەی من کردووە بۆ میدیا، خویان دەرخستووە کە ئاست و گرانی ئەوان چەندە، نەک ھاتوون بە داتا و ژمارە وەڵامی من بدەنەوە، ھاتوون جنێویان داوە”.
جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروبارى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى فراكسيۆنى يه‌كێتى ده‌لێ: “خەڵک دەنگی بە ئێوە داوە بەرگری لە مافی خەڵک بکەن، نەک ئەگەر یەکێک باسی بردنی داھاتی خەڵکی کرد، بە جنێو و قسەی ئاست نزم وەڵامی بدەنەوە و بەرگری لەوانە بکەن کە پارەی میللەت دەدزن”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی راشیگەیاندووە: “چاوەرێ نەکەن من قسەی نەشیاو بێ رێزی بکەم بەرامبەر ئێوە و ئەو خەڵکەی گوێ دەگرێ و دەخوێنێت”.
هه‌روه‌ها هيڤيدار ئه‌حمه‌د نووسيوويه‌تى: “ئێستاش دەڵێم داھاتی سلێمانی کە بە ژمارە باسمکرد چۆن دەدزرێت، دەدزرێت، دەدزرێت، نە بوو خەڵکی سلێمانییە و نە پرۆژەی پێ ئەنجام دەدەن و نە دەدەنە مووچە، نەینێرن بۆ حکوومەت، بەڵام بیدەن بە خەڵک، بۆ نادەن؟”.
هێڤیدار ئەحمەد له كۆتايى نووسينه‌كه‌ى بەم شێوەیەی خوارەوە داھاتەکانی به رێژه‌ى سه‌دى خستووەتە روو كه له خواره‌وه هاتووه:”
گومرگ
ھەولێر و دھۆک ٦٨٪
سلێمانی ٣٢٪
باج
ھەولێر و دھۆک ٨٣٪
سلێمانی ١٧٪
کارەبا
ھەولێر و دھۆک ٧٣٪
سلێمانی ٢٧٪
ناوخۆ
ھەولێر و دھۆک ٧٤٪
سلێمانی ٢٦٪