هاوپەیمانی عەرەبی ناوەندێکی نهێنی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆردوومان کرد
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە رۆژی سێشەممە ناوەندێکی نهێنی ڕاگەیاندنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە “سەنعا”ی پایتەختی یەمەن کردە ئامانجی مووشەکی .
کەناڵی تلڤیزیۆنی حکومەتی یەمەن رودە کاری چۆنیەتی هێرشکردنەکەی بڵاو نەکردۆتەوە .
هەوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە داوای لە خەڵکی سڤیلی ناوچە کردووە ، لە کاتی لێدانی ئەو ناوچانەی گومانیان لە سەرە کۆنەبنەوەو بە گشتی خۆیان لەو ناوچە سەربازییەکان بەدوور بگرن .
هاوکات تلڤیزیۆنی ” المسیرە ” لە یەمەن کە حوسیەکان سەرپەرشتی دەکەن ئاشکرای دەکات ، هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە سێجار هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و جارێکیش پارکێکی گشتیان بۆردومان کردووە .