وڵاتی باربادۆس سەربەخۆی خۆی راگەیاند

 

لە یەک شەودا ، ئەلیزابێتی دووەم لە دەسەڵاتداری ” باربادۆس ” لادرا
لە دوای 50 ساڵ نیمچە سەربەخۆیی و مانەوە لە ژێر ئاڵای تایبەتی ( مەلەکەی بەریتانیا ) و کۆلۆنیالیدا ، وەک کۆمارێکی تەواو سەربەخۆ ئالای باربادۆس ، هەڵکرا .

باربادۆس ، دوورگەیەکە و لە ناوچەی کارائیب هەڵکەوتووە ، پەنجا ساڵیش لە دوای سەربەخۆیی ئاڵای مەلەکەی بریتانیا بە نیشانەی کۆلۆنیالی بوونی ئەو دوورگەیە تەیدا هەڵدەدرا .
ساندرا میسۆن بە زۆرینەی دوو لە سەر سێی دەنگەکانی پەرلەمانی ” باربادۆس “وەک یەکەم سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و” باربادۆس” وەک نوێترین کۆماری لە دایک بووی جیهان هاتە نێوڕیزی وڵاتانی جیهانەوە .

ساندار میسۆن پێشتر وەک پریزگاری گشتیی باربادۆس و نوێنەری تایبەتی مەلەکە ئەلیزابێتی دووەم کاری کردووە ، ئەو پارێزەرە و پێشتریش وەک سەفیری باربادۆس لە ڤەنزوێلا ، کۆلۆمبیا ، چیللی و برازیل کاری کردووە .
لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری نوێی باربادۆس ، شازادە چارڵز ، وەک نوێنەری بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوو .

Back to top button