لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەوتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە

 

ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن 2021 لە لایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بڵاوکرایەوە و لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەوتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە

لیۆنێل مێسی بە کۆکردنەوەی 613 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بە جیاوازیی 33 دەنگ کەوتە پێش  رۆبێرت لیڤاندۆسڤسکی کە 580 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

خاڵەکانی دیکەش بریتین لە جۆرجینهۆ ناوەڕاستکاری ئیتاڵی 460 خاڵ پلەی سێیەم، کەریم بێنزێما بە 239 خاڵ پلەی چوارەم و نگۆلۆ کانتێ بە 186 خاڵ پلەی پێنجەم

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا 178 خاڵ و پلەی شەشەم

، محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری 121 خاڵ و پلەی حەوتەم

کێڤن دێ برۆین بە 73 خاڵ هەشتەم

، کیلیان مباپێ58 خاڵی کۆکردەوە و نۆیەم

جیانلویجی دۆنارۆما بە 36 خاڵ دەیەم.

Back to top button