لە یەکساڵدا 69 تووشبووی نوێی ئایدز لە کوردستان تۆمار کراوە

 

لە رۆژی جیهانی ئایدز ( HIV) ، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لە یەکساڵدا 69 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە بەڵام لەو ژمارە 58 کەسیان بیانین .

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : “کاری پێویست بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز، رۆژانە بە شەو و بە رۆژ لە هەموو دامودەزگا تەندروستییەکان و پەیوەندیدارەکان دەکرێت، لە هەمووی گرنگتر هەموو ئەو بیانیانەی دەمێننەوە و سەردانی وڵات دەکەن بۆ وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون، مەرجی سەرەکیی پشکنینی خوێنە، یەکێک لە پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئایدزە”.

 

هاوکات دکتۆر سامان بەرزنجی ئاشکرای دەکات  لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021، “زیاتر لە 318 هەزار پشکنین تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV لە هەموو تاقیگەکانی نەخۆشخانەکان و تەندروستیی گشتی کراوە، لەنێو ئەواندا 69 حاڵەت لە ئەمساڵدا پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە دۆزراوەتەوە. لەو 69 حاڵەتە 58یان کەسانی بیانی بوون، تەنیا 11 حاڵەتیان هاووڵاتیی عێراقی بوون کە لە هەرێمی کوردستان بوون ، ئەوانیش لە ژێر چاودێری پزیشکی دان بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە

 

وەزیری تەندرووستیی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا سەبارەت بە مەترسیی ئەو ڤایرۆسە گوتی: کەسی تووش بوو دەتوانێت بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی بێت 10 بۆ 15 ساڵ هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بێت و لەو ماوەشدا بەشێوەیەکی بەرچاو دەتوانێت بڵاو بێتەوە لە ڕێگەی پێوەندی سێکسی ناشەرعی و لە دایک بوونی مناڵ

Back to top button