ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شکستی هاوپەیمانیی نزیک لە ئێران
کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرکەوتنی فراکسیۆنی ” سەدر “ی ڕاگەیاند بە مسۆگەرکردنی 73 کورسی پەرلەمانی .
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر هاوپەیمانی ” فەتح ” کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانی بۆخۆی مسۆگەر کردبوو بەڵام ئەومجارە تەنها 17 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە .
بە پێی ئەنجامی کۆتایی لە کۆی 329 کورسی ، فراکسیۆنی سەدر 73 کورسی ، هاوپەیمانی ” تەقەدوم ” ی سوننەکان 37 کورسی و هاوپەیمانی فەتح لە دوای دوو لیستی کوردستانی 17 کورسی مسۆگەر کردووە .
هاوکات کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە لە دوای تۆمارکردنی داوای یاسایی و پێداچوونەوە 5 کورسی ئاڵ و گۆڕیان بەسەرداهاتووە لە پاریزگاکانی بەغدا ، نەینەوا ، هەولێر ، کەرکوک و بەسرە .
وەک کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات لە کۆی 22 ملیۆن و 116 هەزار دەندەری حێراقی تەنها 9 ملیۆن بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە کە دەکاتە 44٪