دوای موسڵ عه‌بادی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق گه‌یشته‌ موسڵ، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش بگاته‌ سلێمانی.

میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویانكردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ عەبادی سەردانی شاری سلێمانی ده‌كات، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەكی فەرمی زانیاری لەبارەی سەردانەكەی عەبادی بۆ سلێمانی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی عه‌بادی به‌مه‌به‌ستی سه‌دانیكردن و هه‌واڵ پرسینی مام جه‌ڵال ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئێران و پرسی نه‌وتی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاوتوێ ده‌كرێت.

Back to top button