پارتی سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکات

 

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات بە هۆی لێسەندنەوەی مافی دوو کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکەن .

لەمبارەوە هاوار محەممەد بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندەکان گوتی : بەدواداچوون بۆ ئەو دوو کورسییە دەکەن و لە دادگەی فیدراڵی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن

لە بەشێکی قسەکانیدا هاوار محەممەد بە ئاماژە دان بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان گوتی : “راستە ئەنجامی کۆتایی بووە، بەڵام هەموو یاسایەک دەرچەیەکی هەیە، پێمانوایە بڕیارەکە دەستووری نەبووە، ئەگینا بۆ ئێمە ئاسایی دەبوو. بەپێی ماددەی 20 لە دەستووری عێراق، ناکرێت هیچ دەنگێکی هاووڵاتیی عێراق بە فیڕۆ بڕوات.

هاوکات بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای وایە ، کەمتەرخەمیی و نەشارەزایی بەشێک لە کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆتە هۆکاری لێسەندنەوەی کورسییەکانی پارتی ، چونکە لە کاتی خۆیدا نەیانتوانیوە دەنگەکان بگەیێننە ناوەندی کۆکردنەوەی داتاکان لە بەغدا، بۆیە سەرجەم دەنگەکان هەڵوەشێندراونەتەوە”.

.

Back to top button