سەفین دزەیی : هاتنی میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ جاری یەکەم نییە

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندبەکان ئاشکرای دەکات هاتنی میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ جاری یەکەم نییە و چەد جارێکی دیکەش سەردانی ولاتانی ناوچەی کردووە .

 

سەفین دزەیی هاوکات باس لە شارەایی بوگدانۆڤ دەکات و گوتی : : بۆگدانۆڤ شارەزاییەکی تەواوی لە ناوچەکە هەیە و بە نوێنەرایەتی ڤیلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە میانەی سەردانەکەشیدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکانیدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، مەترسییەکانی داعش  و سەرهەڵدانەوەیان، یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و مەلەفی ناوچەکە بە گشتی و هەروەها مەلەفی سوریا و ڕۆژئاوا، هەموو ئەم بابەتانە گفتوگۆی لەسەر کرا

هەر سەبارەت بە کۆچبەران سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : کۆچبەران بوون بە کارتی سیاسی دەستی نێوان بێلاڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا، لە دوو هەفتەی ڕابردوو لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا هاوکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە خوازیاری گەڕانەوەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا 2 هەزار و 300 کۆچبەر گەڕاونەتەوە و ئەمڕۆش شەشەم کاروانی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان گەڕایەوە

هەزار و 300 کۆچبەر گەڕاونەتەوە و ئەمڕۆش شەشەم کاروانی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.

 

لە کۆتاییدا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کۆچبەران سەفین دزەیی گوتی : حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەرامبەر ئەو کەسانە، هەروەها گوتیشی پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئینتەرپول ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە یاری بە ژیانی خەڵک دەکەن.

Back to top button