سۆران : سێ تۆمەتباربە فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شارۆچکەی سۆران ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات توانیویانە بە پێی پلانی پێشوەختە ، سێ کەس دەستگیر بکەن بە تاوانی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان . تاونباران لە کاتی دەستگیرکردنیان 17 کیلۆ و 400 گرام مادەی هۆشبەریان پێبووە .

 

لە ئیستادا هەرسێک تۆمەتبار به‌ ناوه‌كانی (ح.ع.ب، ج.م، هـ.م) ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه‌ و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

Back to top button