بۆ پشتیوانی لە پەنابەران ، پاپ فرانسیس سەردانی یۆنانستان و قوبرس دەکات

 

ئاژانسی فەڕەنسا ئاشکرای دەکات ، پاپ فرانسیس رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە قوبەس و یۆنانستان دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەری پەنابەرانی ئەو دوو وڵاتە بکات .

پاپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، دەمەوێت ببمە دەنگی پەنابەرن و دەنگیان بگەێنمە ڕێبەرانی وڵاتان.

لە ئیستاشدا پاپ فرانسیس بە فڕۆکەی تایبەت گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قوبرس .

وا بڕیارە سبەی رۆژی هەینی ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە کلێسەی ( هێڵی سەوز ) لە دورگەی قوبرس چاوی بە بەشێک لە پەنابەران بکەوێت و لە نزیکەوە لە کێشەو گرفتەکانیان ئاگادار بێتەوە .

پاپی 84 ساڵە بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە قوبرس بمێنێتەوە ، پاشان بڕواتە یۆنانستان .

ئاژانسی (rfi)فەڕەنسی ئاشکرای کردووە ، پاپ لە گەڵ ڕێبەرانی هەردووک وڵاتی قوبرس و یۆنانستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێی ڕاگوازتنی بەشیک لە پەنابەران بۆ رۆما

پاپ فرانسیس لە ساڵی 2016 ، چەند خانەوادەیەکی لە گەڵ خۆی بردۆتە رۆما

Back to top button