وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا ، دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە
وەزارەری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاشکرا کردنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی هەرێم لە گەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق ، رەتی دەکاتەوە بڕیاری فرؤشتنی کارەبایان دابێت
دهقی روونكردنهوهی وهزارهتی كارهبا:
لە چەند رۆژی رابردوودا، لەسەر بانگهێشتی عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق؛ كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم بە سەرۆکایەتیی شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی شاری بەغدای كرد و لەگەڵ وەزیری كارەبای عێراق و بەرپرسانی ئەم وەزارەتە كۆبووەوە.
كۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەهێز کردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا لە ناوچەكانی ماددەی (140)ی دەستووری عێراق بەڕێوەچوون.
باسکردنی ئەزموونی وەزارەتی كارەبا لە بوارەكانی بەرهەمهێنان، بەكارهێنانی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەنگاونان بەرەو وزە نوێبووەكان، جێبەجێكردنی ئەزموونی سەركەوتووی پێوەری زیرەك كە بووهتە هۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی بەفیڕۆدانی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچیەكان و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی سیادی چەند بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی کارەبای عێراق بوون.
هەموو ئەو دەنگۆیانەش كە باس لە فرۆشتنی كارەبای هەرێم دەكەن، بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە. ئەو بڕە كارەبایە لە رێگەی وەبەرهێنەرەكانەوە بەهاونیشتمانیانمان لە كەركووك، دەشتی نەینەوا و دیالە دەدرێت و، بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەم وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەباوە نییە، كە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بەگەڕی خستوون.
بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق دایە. ئێمە لە وەزارەتی كارەبا لەسەر ئەم ستراتیژیەته و بە شێوازی پرۆفیشناڵ كاری پیشەیی خۆمان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەكەین.
سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانیش دەكەین، كە بە سەبر و پشوودرێژی لەگەڵمان بوون و پاڵپشتی و هاوكاریی بەردەوامی ئەوان زامنی سەركەوتنی ئێمەیه بۆ رووناكکردنەوەی ماڵەكانی كوردستان و هەنگاونان بەرەو بەڕێوەبردنێكی باشتری کەرتی كارەبا.
وەزارەتی كارەبا
2021/12/