سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ سەر بناری قەرەچووخ.

سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە، لە تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ستایشی قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.

Back to top button