فه‌ره‌نسا: ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه جارێكى ديكه ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه
كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌لاماری گوندی خدرجیجه و لاوه‌ر له نزیك مه‌خموور ده‌كات و ده‌لێ، ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه جارێكی دیكه ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه،جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه.”
له راگه‌يێندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاويان كردۆته‌وه و تێدا هاتووه، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه و برا بچووكه‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه دوێنێ شه‌و له گونده‌كه‌یان خدرجیجه له‌لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید كران.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده پێشمه‌رگه‌یه‌ش ده‌كات كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌هید كران و هاوسۆزیش بۆ برینداره‌كان ده‌رده‌بڕن.
له‌كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ش كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه،” جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه، ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه جارێكی دیكه ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، ئێمه رژدین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جه‌نگه به هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.”
— Olivier Decottignies (@O_Decottignies) December 3, 2021